Kurdish - Sorani

لە درێژەی پەیوەندی نێوان ئنستیتیوت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەکەلتووری کوردەوە، ڕۆژی چوارشەممە 17/12/2014 لە هۆڵی زانکۆی گەشەپێدان لە سلێمانی، چالاکییەکی هاوبەش لە نێوان کۆلێژی یاسا و ڕامیاری زانکۆکە و ئنستیتیوتی کەلەپووری کورددا بە ئەنجام گەیەندرا و سیمینارێک بە ناونیشانی (کەلتووری کورد و ناسنامەی نەتەوە) لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی ئنستیتیوتەوە پێشکەش بە خوێندکارانی بەشەکە کرا.

شایەنی باسە سیمینارەکە هاوکاتی ڕۆژی ئاڵای کوردستان بوو و ژمارەیەکی لەبەرچاو لە خوێندکاران و مامۆستایان و میوانان ئامادە بوون و پاش پێشکەشکردنی بابەتەکە، گفتوگۆیەکی کراوە لەسەر ناوەرۆکی بۆچوونەکان خرایە ڕوو.

Visitors

  • Total Visitors: 262738
  • Unique Visitors: 7037