لە ڕێکەوتی ٢٠١٧/١٢/١٢ دا ئنستیتیوتی کەلەپووری کورد ، بەهاوکاری زانکۆی ڕاپەڕین و وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێم، لەزانکۆی ڕاپەڕین فێستیڤاڵێکی کەلتووری بۆ خوێندکارانی ئەوزانکۆیە سازدا.لەم فێستیڤاڵەدا کۆمەڵێک لە بەرهەمە کەلتوورییەکانی ئنستیتیوت لە پێشانگای کتێب و نوسراوەکان، فۆتۆگرافی،ئەلبومی دەنگبێژانی ڕەسەنی کورد لەساڵی ١٩٢١ تا ئەمڕۆو چەند فیلمێکی بەڵگەنامەیی نمایشکران.
هەروەها لە سیمینارێکی تایبەت دا ، بە بەشداری مامۆستایان (د.حەمە دلێر، مستەفا سەید مینە، مەزهەر خالقی) هۆیەکانی گرنگیدان بە فەرهەنگ و کەلتوور تاوتوێکراو دواتر پرسیاری خوێندکاران وەڵام درایەوە. 

Kurdish - Sorani

Visitors

  • Total Visitors: 1282276
  • Unique Visitors: 15938