بەرواری ٢٠١٨/١٠/٣٠ کۆمەڵێک لە خوێندکارانی قوتابخانەی بەخشندەی نمونەیی بەمەبەستی وەرگرتنى زانیاری زیاتر دەربارەی کەلتورو فەرهەنگی گەلەکەمان (ۆرک شۆپێک)ی یەک ڕۆژەیان لەلایەن ئنستیتیوتی کەلەپوری کورد پێشکەش کرا مەبەست لەم سەردانە زانستیە، ئاشنابونی زیاتر بە کەلتوری گەلەکەمان و بەستنەوەی بۆ نەوەی داهاتوو بوو.
خوێندکارەکان بە بینینی نمایشی فیلمی ئنستیتیوت لە هۆڵی ئنستیتیوت و هەروەها دابەشبونیان بەشێوەی گروپ بەسەر بەشەکاندا توانییان زانیاری پێویست وەربگرن.
 

Kurdish - Sorani

Visitors

  • Total Visitors: 1282782
  • Unique Visitors: 15938