ئنستیتیوتی كەلەپووری كورد- سەنتەری دهۆك پێشوازی لە تیپێكی میللی دەڤەری بارزان كرد، كە بە مەبەستی تۆماركردنی میلۆدی هەڵپەركی ئەودەڤەرە سەردانیان كردبوو.

تیپەكە پێكهاتبوو لە: دوو دوزەلەژەن، دوو شمشالژەن و سێ‌ گۆرانیبێژی میللی.

شایانی باسە، دەڤەری بارزان هەندیك میلودی جیاواز و تایبەت بە خۆیان هەیە، هەندێك لەو میلۆدیانە لە سەنتەری دهۆكی ئنستیتیوت تۆماركراون، كە ئەمانەن: ( 1 – شیخانی 2- چوخ جانی 3- هجیروك 4- ئایشوكێ 5- رەنی 6- ملانی 7- نالبەندو 8-  قلیچ , تل زندان 9-  گول شینی 10-  كەرێ دیرێ 11-  دوو تەبەق).

Visitors

  • Total Visitors: 116091
  • Unique Visitors: 3905