Kurdish - Sorani

لە بەرواری ٢٠\٦\٢٠١٧ بەشداربوانی کورد ئایدڵ لە هەرچوار پارچەی کوردستان سەردانی ئنستیتیوتی کەلەپوری کوردیانکرد، بە بەرنامەیەکی تایبەت لەلایەن ئنستیتیوتەوە پێشوازیان لێکراو میوانانی بەشداربوو بە کارو خەباتی هونەری و کەلتوری گەلەکەمان لە هەر چوار پارچەی کوردستان ئاشنابوون، تا بتوانن لە دەسکەوت و سەرجەم بەرهەمەکانی ئنستیتیوت بۆ کارەهونەرییەکانیان سوودمەندبن.

Visitors

  • Total Visitors: 257709
  • Unique Visitors: 6982