زانكۆی شرناخ ڕۆژانی ١٩ و ٢٠١٩/٤/٢٠ چالاكییەكی نێودەوڵەتی بۆ  دەنگبێژانی كوردستان ئەنجام داوە، لەو چالاكییەدا سەیدا گۆیان- نوێنەری ئینستیتوتی كەلەپووری كورد، لە باكووری كوردستان، بە وردی باسی پڕۆژەكانی ئنستیتیوتی كرد، كە لە ساڵانی پێشوودا بۆ فۆلكلۆر و دەنگبێژانی كوردی ئەنجام دراوە، چوار كتێب و چەند ئەلبوومێكیش، كە بڵاوكراوەی ئنستیتیوت بوون، پێشكەشی زانكۆكەی كرد.

سەرۆكایەتیی زانكۆی شرناخ، سوپاسنامەی تایبەتییان پێشكەشی ئنستیتیوت و نوێنەرەكەی كرد، هەردوولا هیوایان خواست، كە لە داهاتوودا پەیوەندیی نێوانیان فراوانتر بكەن.

 

Kurdish - Sorani

Visitors

  • Total Visitors: 2575576
  • Unique Visitors: 20272