Kurdish - Sorani

بەمەبەستی شارەزابوونی زۆرتر لەبارەی ڕۆشنبیریی و كەلتووری كوردیی و دروستكردنی پەیوەندی كەلتووریی نێوان گەلی كورد و وڵاتی پۆڵۆنیا، ڕۆژی سێشەممە 6/5/2014 خاتوو ئاسیا بە یاوەری فوئاد عەبدولڕەحمانی نووسەر و محەممەد گۆمەیی وەرگێڕ، سەردانی ئنستیتیوتی كەلەپووری كوردیان كردیان لەسلێمانی كرد و لەنزیكەوە بە كارو چالاكییەكان ئاشناكران.

شایەنی باسە ئەم خانمە، ماوەی دە ساڵە لەسەر ئەدەب و فەرهەنگی كوردی كاردەكات و ساڵی 2010 دكتۆرای لەم بوارەدا وەرگرتووە. لە ئێستاشدا كۆمەڵێك پڕۆژەی لەبارەی كوردناسییەوە بەدەستەوەیە و سەرپەرشتی پێنج نامەی ئەكادیمی دەگات كە لەلایەن كەسانی بێگانەوە لەسەر كورد دەنووسرێن.

Visitors

  • Total Visitors: 215334
  • Unique Visitors: 6068